بە فەرمانی مستەفا کازمی هێزە سەربازییەکانی عێراق دوو دەروازەی سنوری کۆنتڕۆڵ دەکەن
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان شەوی رابردوو هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی هەردو دەروازەی مەندەلی و مونزەریە لەسنوری پارێزگای دیالەیان کۆنتڕۆڵکرد.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، شەوی هەینی هێزێکی هاوبەشی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی، بە فەرمانی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەردوو دەروازەی مەندەلی و مونزەریە لەسنوری پارێزگای دیالەیان کۆنتڕۆڵکرد و دەروازەکان بەشێوەیەکی تەواو پشکنیان بۆ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزێکی تایبەت پێکهێنرا و بەشێوەیەکی بەردەوام لەو مەرزانە دەمێننەوە، ئەرکی ئەو هێزەش بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی رێنماییەکانە بە گوێرەی یاسا، هەروەها سەپاندن و گەڕانەوە شکۆی دەوڵەتە بەسەر دامەزراوەی سنورییەکاندا.