هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: مه‌سرور بارزانی شه‌قامی 100 مه‌تری له به‌ڵێنه‌وه كرد به كردار
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/07/پارێزگاری-سلێمانی.jpg)
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی 100 مه‌تری له سلێمانی، سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی كرد و ڕای گه‌یاند، دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ستراتیجییه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له وتاره‌كه‌یدا گوتی، پڕۆژه‌كه به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ هاوشێوه‌ی چه‌ندان پڕۆژه‌ی تر كه له‌و شاره له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌و جۆره ته‌واو كراون.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر گوتی، شاڕێی بابان پیرۆز بێت و پڕۆژه‌كه له به‌ڵێنه‌وه بوو به كردار، ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر درا.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مەسرور بارزانی لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کابینەی نۆیەمی حکوومەت، پشتیوانیی دروستکردن و جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، کرد.