مه‌سرور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانیی دانا
مەسرور بارزانی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەکە یەکێکە لە پرۆژە گەورەکانی حکومەت و خەڵکی سلێمانی شایەنی پرۆژەی زیاترن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا گوتی، شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی بۆ ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته ستراتیجییه و له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان داوه خزمه‌تكاری هاووڵاتییان بین.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م. باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌مێكه به‌ڵێنی پێ دراوه كه جێبه‌جێ بكرێ، به‌ڵام ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌مان كرد به كردار و ئه‌وه‌یش ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حكوومه‌ت به‌ڵێنی خزمه‌تگوزاری به‌بێ جیاوازی به‌ناوچه‌كانی كوردستان داوه. خۆشه‌ویستانی سلێمانی شایانی پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترن و حكوومه‌ت حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره.