دادگایەکی ئیتالی بڕیاری کۆتایی زیندانیکردنی مەلا کرێکاری دەرکرد
ئەمڕۆ شەمممە دادگای بۆلزانۆ لە ئیتالیا، بڕیاری کۆتایی زیندانیکردنی 12 ساڵی بەسەر نەجمەدین فەرەج ئەحمەدی ناسراو بە مەلار کرێکار سەپاند، بە بیانووی، ئەنجامدانی کار و پلاندانانی تیرۆریستی.
میدیا ئیتالییەکان بڵاویانکردەوە مەلار کرێکار لەبەردەم دادگای بۆلزانۆ ئامادە بووە، دوای ئەوەی لە مانگی ئازاردا، لەلایەن وڵاتی نەرویجەوە ڕادەستی حکوومەتی ئیتالی کرا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگاییکردنی مەلا کرێکاردا، تۆمەتبار و پارێزەرەکەی نەیانتوانیووە تۆمەتەکان ڕەتبکەنەوە.
دادگای بۆلزانۆ مەلا کرێکاری تۆمەتبارکرد بە دامەزراندن و سەرکردایەتیکردنی، تۆڕێکی تیرۆریستی و پلاندانان بۆ کاری توندوتیژی تۆمەتبارکرد کە بەنیاز بووە لەڕێی هەندێک کەسی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەورووپییە ئەنجامیان بدات. لە بەرانبەریشدا پارێزەرەکەی ڕەتی کردبووەوە هیچ بەڵگە و بەڵگەنامەیەک هەبێت تۆمەتەکان بیسەلمێنێت.
ڕۆژی 23ی ئازار، وەزارەتی دادی نەرویج ڕایگەیاند، ئەمیری ڕیکخراوی ئەنسارولئیسلام، مەلا کرێکار ڕادەستی حکوومەتی ئیتالی دەکەین.