مستەفا كازمی خاڵە سنوریەكان لە حزبوڵڵا وەردەگرێتەوە
مستەفا كازمی ھەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی سەرچاوە داراییەكانی حزبوڵڵای عێراقی دەكات و دەیەوێت خاڵە سنوریەكانی نێوان عێراق و ئێران لە دەستیان دەربھێنێت.
كازمی ڕایگەیاند, كە چیتر ڕێگا نادەین دزەكان لەسەر قوتی عێراقیەكان ببەن و خۆیانی پێ بەھێز بكەن و دەبێت پارەی عێراقیەكان بۆ عێراقیەكان بێت نەك بۆ گروپە میلیشیاكان.
مستەفا كازمی نەیشاردەوە كە خاڵە سنوریەكانی نێوان عێراق و ئێران ناڕێكی زۆری تێدایەو چیتر دەوڵەت ڕێ بەوە نادات و ھەموو میلیشیاكان لە خاڵە سنوریەكان دوردەخەینەوە.
سهرچاوه : الحدث