بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نه‌خۆشانه‌ و سه‌نته‌ر و داموده‌زگاكانی تری ته‌ندروستی راگه‌یاند كه‌پێشتر به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا بڕیاریدا ده‌وامی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بوه‌ستێنرێت.

 

ئه‌مڕۆ بەرێوەبەراتی گشتی تەندروستی هەولێر راشیگه‌یاندووه‌ لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کار بڕیارماندا بە دەسپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە گشت بەرێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و بنکە و سەنتەر و دام و دەزگا تەندروستییەکان.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دەوام بەڕێژەی سه‌دا سه‌د لە رۆژانی شەممە تاکو چوارشەممە لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ یه‌كی دوای نیوەڕۆ دەبێت و دووری نێوان فەرمانبەرانیش نابێت لە دوو مەتر کەمتر بێت. به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ گشت پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران پیویسته‌ پابه‌ندی رێنمایی خۆ پارێزی ته‌ندروستی بن وه‌ك به‌ستانی ده‌مامك و ده‌ست كێش.

 

Back to top button