گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ گیانی له‌ده‌ستدا

 

دوای ئه‌وه‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك و ژماره‌یه‌ك پۆلیس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پاش مانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك گیانی له‌ده‌ستدا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كه‌ركووك له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یسی، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك به‌ هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ عه‌مید ئه‌فراسیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی بوو، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی توانای به‌رگه‌گرتنی په‌تاكه‌ی نه‌بوو و ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

 

Back to top button