بكوژه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئیسته‌نبول ده‌سگیركرا

خواكوڕك
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه بكوژیه‌كه‌ی ئیسته‌نبول دوای تێپه‌ڕبوونی 17 رۆژ له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه شه‌وی دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌سگیركراوه و له‌ڕێگه‌ی پشكنینی پزیشكی ناسراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاری میدیاكانی توركیا شه‌وی 16/1/2017 هێزه ئه‌منیه‌كان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ده‌سگیركردنی ئەو کەسە لە ناوچەی ئەسەنیورت لە ئیستەنبوڵ ئەنجامداوە و دوای ماوەیەک دەستگیرکراوە.
لە شەوی سەری ساڵدا 700 كەس لە هۆڵی (رەینا)، لە ناوچەی ئۆرتاكۆی گەشتیاری لە شاری ئیستەنبوڵ ئاهەنگیان دەگێڕا، كاتێك لەناكاو چەكدارێك كە دەگوترا جلی (بابا نوئێل)ی لەبەردا بووە، خۆی بە یانەكەدا كرد و دەستڕێژی گوللەی لە ئاهەنگگێڕان كرد و بەهۆیەوە 39 کەس کوژران و 69 کەسی دیکەش بریندار بوون.