بۆ یەكەم جارە لە شاری سلێمانی پرۆژەیەكی بەم ستانداردە بەرزە دروست دەكرێت

دوای شكەستی و دیار نەمانی پارەی بۆ تەرخانكراوی پرۆژەی سەد مەتری كە لە ساڵی 2013 بەردی بناغە بۆ دانرا لەشاری سلێمانی، بۆ جاری دووەم بە ستانداردێكی بەرز و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پرۆژەكەی دانا، بەڵام بە شێوازێكی جیاواز تر كە تێیدا بە قۆناغ پرۆژەكە تەواو بكرێت”.

لەو بارەیەوە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەلێت،  دروستکردنی شەقامی 100 مەتریی شارەکە بە پرۆژەیەکی گرنگ و رووداوەکانی هاتوچۆ کەم دەکاتەوە.

هەروەها توانا كەمال دەشلێت” بە تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری، %60ـی قەرەباڵغیی ناو سلێمانی کەم دەبێتەوە، دەشلێت”بەھیچ شێوەیەک دەستکاریی کوالێتیی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری نەکراوە و ھەوڵی ئەوەش دەدرێت پڕۆژەکە بەزوویی تەواو بکرێت”.

Back to top button