مەسرور بارزانی: چاكسازی هیچ پەیوەندی بە قەیرانی دارایەوە نیە بزانە بۆچی

لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ستراتیژی 100 مەتری لە سلێمانی، مەسرور بارزانی تیشكی خستە سەر پرۆسەی چاكسازی و قەیرانی دارایی و گوتی هەندێك خەڵك بە هەڵە سەیری پرۆسەی چاكسازی دەكەن، چونكە پرۆسەكە هیچ پەیوەندی بە قەیرانی دارایەوە نیە”.

هەروەها مەسرور بارزانی گوتیشی” پرۆسەی چاكسازی بەرنامەی كابینەی ئێمەیە، قەیران هەبا یان نا، پرۆسەكە بەردەوام دەبوو، بۆیە پرۆسەی چاكسازی پەیوەندی بە قەیرانی دارایی و كەم كردنەوەی مووچەی  هاوڵاتیانەوە نیە”.

هەروەها گوتیشی كەم كردنەوەی مووچەی هاوڵاتیان خۆگونجاند بوو لەگەڵ ئەو دۆخەی بەسەر كوردستان هاتووە، مەگەر نا هیچ پەیوەندی نیە بە پرۆسەی چاكسازی”.

Back to top button