فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سێ پۆستى باڵا واژۆ كرا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیى پۆلیس، پۆلیسى هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پاش واژۆكردنى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ لیواى پۆلیس تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان، لیواى پۆلیس عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان و لیواى پۆلیس هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى له‌ وته‌یه‌كدا وێڕاى ئاماژه‌ به‌ ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونى دیار و جێپه‌نجه‌ى به‌رچاوى پێشتریان له‌ بوارى كاره‌كانیاندا، پیرۆزبایى لێ كردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌دا بۆ خواستن.

Back to top button