پێشكەشكارێكی لوبنانی ئەردۆگان بە عوسمانیەكی بۆگەن ناو دەبات
راگەیاندكاری لوبنانی بەرەچەڵەك ئەرمەنی نیشان دێرهارۆتیونیان لەبەرامبەر ناوبردنی ئەردۆگان بە عوسمانیەكی بۆگەن لەلایان وەزارەتی دەرەوەی لوبنان رەوانەی دادگا كراوە”.
نیشان دێرهارۆتیونیان پێشكەشكاری بەناو بانگی لوبنانی لە ئەنجامی یەكێك لە بەرنامەكانی لە كەناڵی ئەلجەدیدی لوبنانی دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان،سه‌رۆك كۆماری توركیای به عوسمانییه‌كی بۆگه‌ن وه‌سف كردبوو ، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یه‌كی توندیشی سه‌باره‌ت به قه‌تلوعامكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا گرتبوو”.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی لوبنان نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی راگەیاندنی لوبنان كردووە، داوایی كردووە،بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌سووكایه‌تی پێكردنی توركیا‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی بگرنە بەر”.