ئه‌مریكا به تووندی دژی توركیا هاته ده‌نگ رایدهگهیێنـت رووبه‌رووی سزا و په‌راوێز خستن ده‌بێـته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توركیا به ئاشكرا پشتگری له حكومه‌تی ویفاقی لیبیا به سه‌ركردایه‌تی سراج ده‌كات و چه‌ند جارێكیش بۆ پاڵپشتی سه‌ربازی و مه‌یدانی میلیشا توندره‌وه‌كانی خۆی له توركیا و سوریا ره‌وانه‌ی لیبیا كردووه‌و وههرهوهها دوێنێ میدیاكانی نزیك له سوپای نیشتمانی لیبیا رایانگه‌یاند كه دوو فڕۆكه‌ی توركیا كه كه‌ڵ و په‌لی سه‌ربازیان هه‌ڵگرتووه له ته‌رابلوس نیشتوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بوه هۆی تووره‌بوونی ئه‌مریكا.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له لیبیا له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نیگه‌رانیی خۆی له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ئابوریی لیبیا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و ئابوری له لیبیا ده‌كه‌ن، روبه‌ڕوی سزا و په‌راوێزخستن ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لیبیا رایگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له هه‌ردوو كه‌رتی ئابوری و دارایی لیبیا، رێڕه‌وی پێشكه‌وتنی له‌و وڵاته پهكخستوه، ئەمەش بەپێی چاودێران لە ناوەڕۆکدا ئاماژەیەکە بە دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیادا.
بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه كه كه گورزی ئاسمانیی گروپه چه‌كداره‌كان و په‌یامی پایته‌خته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا دامه‌زراوه‌ی نه‌وتیی ئه‌و وڵاته‌ی لاواز كردوه‌و ئه‌و كارانه‌ش باڵیۆزخانه‌كه له هه‌وڵه‌كانی راناگرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی و ئه‌وانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ئابوریی لیبیا بێهێز بكه‌ن، روبه‌ڕوی په‌راوێزخستن و سزا ده‌بنه‌وه.