وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: ئه‌مڕۆش رێژه‌یه‌كی به‌رزی تووشبوون و گیان له ده‌ستدا به هۆی كۆرۆنا له عێراق تۆماركرا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردودا دووهەزار و 312 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە هەروەها 95 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 645 توشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له 24 كاتژمێری رابردوو له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، دوو هه‌زار و 312 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون بەوەش كۆی گشتی توشبوان ڤ گه‌یشتە 77هه‌زار و 506 توشبوو.
باسیلەوەشكردووە، هەرلەوماوەیەدا 95 كه‌سی دیكە به‌هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانله‌ده‌ستداوه بەوەش كۆی مردوان بەڤایرۆسەكە گەیشتە، سێ هه‌زار و 150 كه‌س
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، هەرلەو 24 كاتژمێرەی رابردوو هه‌زار و 645 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه بەوەش كۆی گشتی چاكبوان بۆ 44 هه‌زار و 724 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.