بهڕێوهبهرێكی تهندروستی سلێمانی دهستی لهكاركێشایهوه
دوای پێنج ساڵ له بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی هیوای له سلێمانی كه تایبهته به تووشبوانی نهخۆشی كۆرۆنا ئهمڕۆ د. دۆستی نەجات عوسمان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دەستی لەكاركێشایەوە و رایگەیاند،”چیتر نامەوێت لە شوێنێكدا كاربكەم كە رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم، دەستلەكاركێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی كە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشك و كارمەندان دابین بكەم”.
د. دۆستی له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسیبووك رایگهیاندووه كه “دوای زیاتر لە پێنج ساڵ کارکردن دەستلەکارکێشانەوەم لە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا پێشکەش کرد، سوپاس بۆ ئەوانەی لەوماوەیەدا پشتیوانی من و نەخۆشخانەی هیوایان کردووە، سوپاسی بێ کۆتایی بۆ هەموو دکتۆر و کارمەندە دڵسۆزەکانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری سالاسیمیا و ژیانەوە و تاقیگەی نەخۆشیزانی شۆڕش کە خۆنەویستانە لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا پشتگیر و پشتیوان بوون و لەسەر حسابی ژیانی تایبەتی خۆیان خزمەتیان بەدوچاربوانی شێرپەنجە کردووە بەبێ ئەوەی هیچ یەکێکمان چاوەڕوانی سوپاس و پێزانین بین”.
باسی لهوهشكردووه: لە ئەزمونی پەرەپێدانی نەخۆشخانەی هیوا و خزمەتگوزاریەکانی شێرپەنجەدا زۆر هەوراز و دژواریمان بڕی بەڵام لەبەرئەوەی ژیانی نەخۆشەکانمان چەقی بیرکردنەوەی خۆم و هاوکارەکانم بوو، سەرئەنجام هیوا بووە نمرە یەکی عیراق و تەنانەت لەئاستی وڵاتانی پێشکەوتو.