كونسولی وڵاتێك له هه‌ولێر كۆچی دوای كرد
كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د جیهاد كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له به‌یاننامه‌یه‌كی میدیاییدا، هه‌واڵی كۆچی دوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر “ئه‌حمه‌د جیهاد حارس”ی راگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و دۆستانی كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له باره‌ی كۆچكردووه‌وه نووسیویه‌تی: ئه‌حمه‌د جیهاد سیمبوڵی كاركردن و تێكۆشان بوو له پێناو وڵات و به درێژایی ماوه‌ی كاركردنی له دیوانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و له نێرده دیپلۆماسییه‌كاندا به‌و په‌ڕی هه‌وڵه‌وه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد.