حزبوڵڵای عێراقی ھەڕەشە لە ئەمریكا دەكات
میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی ھۆشداری دەدەنە ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و دەڵێن:ئامادەین بۆ جەنگێكی یەكلاییكەرەوە
ئەبو عەلی عەسكەری سەركردەیەكی دیاری حزبوڵڵای عێراقی ڕایگەیاند پێویستە ھێزەكانی ئەمریكا بە زویی لە عێراق بچنە دەرەوە گەرنا ناچاریان دەكەین عێراق بەجێبھێڵن
ھاوكات عەسكەری ئاماژە بەوە دەكات پێویستە ئەمریكا دڵ بە پاڵپشتی ھەندێك خۆش نەكات و بڕیاری دەركردنی ھێزەكانی ئەمریكا گەڕانەوەی نیە بە ھیچ جۆرێك