بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانی: له دووههفتهی رابردوو نزیكهی 2000 تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی چاكبوونهتهوه

لهگهڵ ئهوهی له راگهیێندراوی رۆژانهی وهزارهتی تهندروستی تایبهت به كۆرۆنا ئاماژه به ژمارهی چاكبوهوانی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی ناكرێت، بهڵام بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانی رایدهگهیێنێت كه رێژهیهكی زۆری تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانی چاكبوونهتهوه. به جۆرێك لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەزار و 990 تووشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات، لە رۆژی 13-05-2020 تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە 12-07-2020 دوو هەزار و 857 کەس چاکبوونەتەوە. وه نۆ هەزار و 455 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 326 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها جگەلەو 1990 تووشبووەی کۆرۆنا سێ هەزار و 378 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە.
پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای تێدایە. تاوەکو ئێستا شەش هەزار و 515 کەس لە پارێزگاکە تووشی کۆرۆنا بوون. هەروەها بەو هەزار و 990 تووشبووە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 439 کەس. ئێستا دوو هەزار و 808 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و پزیشکان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە باشترین چارەسەر بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامکە و دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵخی.