سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری مسر ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/07/neowise-1.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مسر هه‌واڵی كۆچی دوای ئەحمەد جیهاد سەعید حارس کۆنسوڵی وڵاتەکەیان لە هەولێر راگه‌یاند سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی و سەرۆککۆماری میسر کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12-07-2020، پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆکكۆمارى ميسر كرد و تيايدا بۆ كۆچى دوايى ئه‌حمه‌د حارس كۆنسوڵى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له سیسی كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه دوێنێ له ميسر كۆچى دوايی كرد.
نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها پرسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووش كرد و “له هه‌ردوو پرسه‌نامه‌كه‌دا هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌ييى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى خێزان و كه‌سوكارى بداته‌وه.”