گرنگترین سودەکانی کیوی بزانە

کیوی ھەر وەکو میوەکانی تر ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە،ڕێژەی ڤیتامین “G” لە کیویدا لە رێژەی ڤیتامین “G” لە پرتەقاڵدا زیاترە،ھەروەھا ڕێژەی پۆتاسیۆم تێیدا لە ڕێژەی پۆتاسیۆم لە مۆزدا زیاترە،ھەر بۆیە کۆمەڵێک سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ ھەیە،لە گرنگترین سودەکانیشی :-

١- بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان تێیدا کرداری ھەرس ئاسان دەکات.

٢- یارمەتی دابەزانی کۆلستڕۆڵی خوێن دەدات.

٣- وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت کە یارمەتیدەرە لە ئەنجامدانی چالاکی ڕۆژانە،ھەروەھا یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات.

٤- یارمەتی دابەزانی پەستانی خوێنی بەرز دەدات،دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی دڵ دەدات،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ.

٥-ڕێگری دەکات لە بێھێزبوونی و زوو سپی بوونی قژ.

Back to top button