وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی چه‌ند دادوه‌رێك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ نووسراوێكی له‌و جۆره بۆ ئه‌وان نه‌هاتووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2020 بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك.
ده‌شڵێت: ئێمە بۆ هەموو لایەكی رادەگەیه‌نین، هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت.