ڕانیه : به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای داخڵبوون و مانەوەی بۆماوەی چەند ڕۆژ لەسەنتەرو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا، بەداخەوە ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ۱۳ـ7ـ2020 هاووڵاتیەکی تری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەنەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایکرد و کۆچکردووش ئافرەتێکی تەمەن (٦۷ ) ساڵانە و دانیشتووی شاری ڕانیەیە.

جێی ئاماژەیە، کۆچکرد و نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.

هه‌روه‌ها ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ 6 تووشبووی تری کۆرۆنا لەڕاپەڕین چاکبوونەوە و کۆی گشتی چاکبووەکان بوو بە 70هاوڵاتی.

Back to top button