وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم لیستێكی نوێی دابەشكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/مووچه.png)
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستێكی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به پێی لیسته‌كه‌ش سبه‌ی سێ شه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١٤، مووچەی خانه‌شینی پێشمه‌رگه بۆ مانگی پێنجی ٢٠١٩ خه‌رج ده‌كرێت.
ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢٠/٧/١٥، مووچەی خانه‌نشینی شارستانی بۆ مانگی پێنجی ٢٠١٩ خەرج ده‌كرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژانی، شەممە، یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٠ی زۆربەی وەزارەت و فەرمانگەكان دابەش كرا.