بریار لە رۆژی پشووی فەرمی درا بزانە بریارەكە چیە

بەبۆنەی 14ی تەممووزی ساڵی 1958 كە سیستەمی حكومرانی عێراق لە پاشایەتیەوە گۆڕا بۆ كۆماری، هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا پشووی فەرمیە، ئەمساڵیش حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو رۆژەی وەك پشووی فەرمی ناساند”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە رۆژی سێشەممە پشووی فەرمییە لە سەرجەم داموودەزگاكان، بەڵام تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بەردەوام دەبێت و پشووەكە ئەوان ناگرێتەوە”.

ئەم رۆژە لەنێوان عێراقیەكان و خەڵكی كوردستانیش بە دوو شێواز سەیر دەكرێت هەندێكیان پێیان وایە شۆرەش بوو هەندێكیشیان پێان وایە كودەتا بوو، كە تێیدا عەبدولكەریم قاسم بووە یەكەم سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆمارەكەی دوای گۆڕینی سیستەمی پاشایەتی لە عێراق”.

Back to top button