دژە تیرۆری یەكێتی لەگەڵ سوپای عێراقی دان بەڵام پێشمەرگە رێگا نادات بێنە پێش
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، هێزێكی عێراقی بەنیازی پێشرەوین بۆ چوونە ناو سنوری ئیدارەی گەرمیان بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرامبەریان وەستاون و رێگایان پێنادەن”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، ئەو هێزەی پێشمەرگە كە رێگری لە هێزەكانی عێراق كردووە لە سنوری ناوچەی گەرمیان، لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن، بەڵام هێزەكەی عێراق هەلیكۆپتەریشیان هێناوە”.
سەرچاوەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات كە هێزەكەی عێراق هاتوونە گوتوویان كە هەماهەنگیان لەگەڵ دژە تیرۆری یەكێتی هەیە، بەشێك لە دژە تیرۆری یەكێتیشیان لەگەڵدایە، بەڵام هێزی پێشمەرگە دەلێت نیازی هێزە عێراقیەكە زۆر خراپە بۆیە بەهیچ شێوەیەك رێگا نادەین پێشرەوی بكەن.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هێزەكەی دژە تیرۆری یەكێتی دوای رێگری هێزی پێشمەرگە لە هێزی سوپای عێراقی، گەراونەتەوە بۆ سنوری گەرمیان و سلێمانی، بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بوونی دژە تیرۆری یەكێتی وەك هێزێكی حزبی بۆچی لەگەڵ هێزێكی سەر بە عێراق دێت بۆ ناوچەی گەرمیان؟
هەر بەگوێرەی زانیارەیەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور جەنگی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كردووە، بۆ ئەو بابەتە.