مەسرور بارزانی هۆكاری تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان و نێهێنیەكانی پشتی ئەو بڵاو بوونەوەیەی ئاشكرا كرد

رۆژی دووشەممە 2020/7/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی لیژنەی باڵای وەزاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا کرد.

 

لەكۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیشکی خستە سەر مەترسییەکانی تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان و زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان و مردووان”.

هەروەها راشی گەیاند” بە داخەوە بە هۆی بە سیاسیکردنی بابەتەکە و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان،  ژمارەی تووشبووان و مردووان ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە. بۆیە جارێکی دیکە داوا لە هاووڵاتییان دەکەمەوە کە پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و پاراستنی خۆیان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەیان .

Back to top button