نەخۆشخانەیەكی 40 قەرەوێڵەیی چاودێریی چڕ لە هەولێر دروست دەكرێت

بەبڕی سێ ملیۆن دۆلار، لەشاری هەولێر نەخۆشخانەیەكی 40 قەرەوێڵەیی چاودێریی چڕ لەلایەن خێرخوازێكەوە دروست دەكرێت.

نەخۆشخانەكە بەناوی لالاڤ دەبێت كەتایبەتە بە چاودێریی چڕ و لە دوو قاوشی گەورە پێكدێت و هەر قاوشێكیش 20 قەرەوێڵەی لێ دەبێت لەلایەن بازرگان، حاجی چۆلی دروستدەكرێت.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەكە تایبەتە بە چاودێریی چڕی لالاڤ و لە دوو قاوشی گەورە پێكدێت ٤۰ قەرەوێڵەی لەخۆدەگرێت بەبڕی سێ ملیۆن دۆلار، دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی لەم شێوەیەش زۆر گرنگ بوو، چونكە نەخۆشخانەی تایبەت بەچاودێری چڕمان نەبووە زۆركات بەهۆی ڕووداوە جیاوازەكان شوێنمان نەدەما، بۆیە ئەم نەخۆشخانەیە ئەو بۆشاییەمان بۆ پڕدەكاتەوە، ئەركی تەندروستی سوكتر دەكات، پێزانینمان هەیە بۆ كارەكانی ئەو،خێرخوازە.

لای خۆشیەوە د.دلۆڤان محەممەد بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، پڕۆژەیەكی زۆر گرنگە چونكە ژمارەی قەروێلەكانی چاودێری چڕ لەهەولێر زۆرسنوردارە، بۆیە نەخۆشخانەی چاودێریی چڕی لالاڤ لە هەولێر كە لە 40 قەرەوێڵەیە پێكدێت كە لەلایەن كۆمپانیای لالاڤ دروستدەكرێت هاوكارێكی باش دەكات، چونكە زۆر كات بەهۆی پڕبوونی بەشەكانی چاودێری چڕ وایلێدەهات نەخۆش ڕوو لە نەخۆشخانەی ئەهلی بكەن كە تێچووی زۆرە و ئەركی نەخۆشی قورس دەكرد.

گوتیشی، هەر قاوشێك چوار شوێنی جیاكەرەوەی نەخۆشی تێدایە لەگەڵ سەرجەم پێویستیەكانی بەشەكە لەسەر كوالێتی جیهانی لەخۆدەگرێت.

Back to top button