سەباح هەورامی: هەواڵێكی دڵخۆشكەر دەداتە خەڵكی سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، شەپۆلی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت ، ئەگەر هاووڵاتیان خۆپارێزی بكەن لە داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەر سەبارەت بە ئامارەكانی كۆرۆنا دەبیستن.

سەباح هەورامی ، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو هەزار و 990 كەس لە شاری سلێمانی لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە هەروەها لە 13ی ئایارەوە تا ئەمرۆ 2 هەزار و 857 كەس چاكبونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شەپۆلی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، ئەگەر هاووڵاتیان خۆپارێزی بكەن لە داهاتوودا هەواڵی دڵخۆشكەر سەبارەت بە ئامارەكانی كۆرۆنا دەبیستن.

Back to top button