به‌هۆی سوتانی كه‌شتیه‌كی سه‌ربازی له ئه‌مریكا 21كه‌س بوونه قوربانی
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه له ناو كه‌شتیه‌كی سه‌ربازی له بنكه‌ی ده‌ریایی ساندیاگۆ له كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا بیست و یه‌ك كه‌س بریندار بوون.
له‌مباره‌وه مایك رێنی گوته‌بێژ به ناوی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێسی راگه‌یاند : رووداوه‌كه كاتژمێر نۆی سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌م به كاتی ئه‌مه‌ریكا و له ناو كه‌شتی جه‌نگی ی‌و ئێس ئێس باهۆم ریچارد كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به هۆی ئه‌م رووداوه‌وه بیست و یه‌ك كه‌س بریندار بوونه كه حه‌ڤده له‌وان سه‌ربازن و چوار كه‌سیشیان هاووڵاتی سڤیلن و بۆ چاره‌سه‌ری پێویست گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
گوتیشی ره‌وشی ته‌ندرووستی سه‌رجه‌م برینداره‌كان جێگیر و تا ئیستا هۆكاری روودانی ئاگر كهوتنهكهش دیار نیه و ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه به‌ره‌ده‌وامن.