وەزیری تەندروستی لە سبەی بەدواوە ئەوانەی نیشانەی قورسی کۆرۆنایان نیە لە ماڵەوە کەرەنتین دەکرێن
دوای ئهوهی ئهمڕۆ لێژنهی باڵای رووبهڕوو بوونهوهی كۆڕۆنا كۆبوویهوه وهزیری تهندروستی ههرێم ئهنجامی كۆبوونهوهكهی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا خسته روو،
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەر زیادبونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاردرا پرۆسەی کەرەنتینەکردنی گەشتیاران و ئەو کەسانەی نیشانەی قورسی پەتاکەیان نیە لە ماڵەوە دەستپێبکرێت، دەشڵێت، “تائێستا وەرگرتنی پارە بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە بازگەکان و خاڵە سنورییەکان پێشنیازە و نەبوەتە بڕیار”.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە شاری هەولێر وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی بڵاوبونەوەی پەتاکەی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیادرا رێکارە خۆپارێزییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ناوخۆ، ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراو لەمەوداو پڕۆسەی کەرەنتینەکردنی ئەو توشبووانەی کە نیشانەی قورسی پەتاکەیان نیە لە ماڵەوە و بە گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی دەستپێدەکات ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە، بە هەمان شێوە بڕیاردراوە لە ماڵەوە کەرەنتین بکرێن و تیمە تەندروستییەکانی پارێزگاکان چاودێری دۆخی تەندروستی ئەو کەسانە دەکەن.