ئه‌ڵمانیا ئیتر لە توركیا قبوڵناکرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه‌ مۆزه‌خانه‌ی ئایا سۆفیا ده‌گۆڕێت بۆ مزگه‌وت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا شتیڤان زایبرت رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رلین نیگه‌رانه‌ له‌ بڕیاری توركیا بۆ گۆڕینی مۆزه‌خانه‌ی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت له‌ ئیسته‌نبول.

هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئایا سۆفیه‌ گرنگیه‌كی كلتوری و رۆژشنبیری مێژووی هه‌یه‌، و بایه‌خێكی ئاینی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ موسلمان و مه‌سیحیه‌كان، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بۆ گۆڕینی مۆزه‌خانه‌ی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ژماره‌ك وڵاتی دیكه‌ ده‌بێت له‌وانه‌ یۆنان و فه‌ره‌نسا ویلایه‌نه‌ یه‌كگرتووه‌كان

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌ بڕیاره‌كه‌ی توركیا ناره‌زایه‌تی ناوه‌ندی مه‌سیحیه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌وانه‌ش كه‌نیسه‌ی رووسیا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یونسكۆ به‌رامبه‌ر توركیا چونكه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌و باریه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یونسكۆ نه‌كراوه‌.

Back to top button