بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامێكی توندی لاهور جه‌نگی ده‌داته‌وه
خواكوڕك
هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی قسه‌كانی به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری ده‌ڵێت، نەوشیروان لەسەر چەندین ئاست په‌یوه‌ندی به چه‌ندین كه‌س له‌ناو یه‌كێتی كردووه و پێیڕاگه‌یاندوون كورسیه‌كانی ئێمه‌ش كورسی ئێوه، كورسیەكانی ئێمە بە هی خۆتان بزانن و هەژدە زائید بیست و چوار ئەكاتە چل و دوو.
دوای ئه‌وه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌ده‌ربه‌ندیخان تۆماركراوه، لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت، ” بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی عەیبەیان لەسەر گیراوە وزەختیان لێ دەكرێت بۆ تێكدانی یەكێتی” كه‌مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه زیاتر جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێـت، “گۆڕان لە دژی یەكێتی ڕۆیشتوە ئیتیفاقی لەگەڵ پارتی كردوە”.
هۆشیار عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران وەڵامی قسه‌كانی لاهور ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، “نوسەری ئەم دێرانە كە ئەوكات لە نزیكەوە ئاگاداری مبادەرەكەی كاك نەوشیروان بو بێ پرسی خۆی وتارێكی نوسی بەناوی ۱٨+۲٤ بۆئەوەی فشارێك لە ئاستی قاعیدەی هەردولا دروست ببێت بەو ئاراستەیە، بە تایبەت كە چەند كابینەیەك حكومەت لای پارتی بوو مافی گۆڕان و یەكێتی بوو وەك ئیستیحقاقی ئینتیخابی كابینەی نوێ تەشكیل بكەن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “كاتێك قسەكانی كاك نەوشیروانیان گەیاندبوو بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ڕاستەوخۆ و بە پەلە كاك مەلا بەختیار چاوپێكەوتنێكی ساز كرد لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت و وتی نەوشیروان مستەفا داوای لێمان كردوه موئامەرە لە پارتی بكەین”.
له‌كۆتاییدا ده‌شڵێت، “من ئەو كاتەش دژی ئیتیفاقی گۆڕان و پارتی بوم و وتاری دیشلەمەخواردنەوەكەم لە دژی ئەو ڕێكەوتنە نوسیوە و پێم وابوو هەڵەیە ، بەڵام ئەگەر ئەو هەنگاوە سیاسیەی گۆڕان هەڵەش بێت، بەرپرسیارێتیەكەی زیاتر لە ئەستۆی یەكێتی و ئێوەیە كە لە لایەك بەدەم مبادەرەكەی كاك نەشیروانەوە نەهاتن ، لە لایەكی ترەوە تەهدیدی گۆڕانتان دەكرد كە ناتوانێ بەو دەنگە زۆرەوەشەوە بەشداری حكومەت بكات و وتە بەناوبانگە ماتماتیەكیە لێوان لێو لە دیموكراسیەكەی ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیمان بیر ماوە كە دەیگوت هەژدە زیاترە لە بیست و چوار”.