وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ ژماره‌ی چاكبووه‌وانی كۆرۆنا له‌ ژماره‌ی توشوبوان زیاتر بوو

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی24 كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و229كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 100 كه‌سی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق راشیگه‌یاندووه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی24كاتژمێری رابردوودا هه‌زار 274 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 10‌ كه‌س و له‌ هه‌ولێر 68 كه‌س و له‌ دهۆك 6 كه‌س و له‌ كه‌ركوكیش 60 چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی شه‌و رۆژی رابردوو 100 گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 9 یان له‌ سێمانی و 5 توشبوو له‌ هه‌ولێر و 8 دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك. به‌ گشتی له‌ عیراق حه‌فتاو نۆ هه‌زار وحه‌فتسه‌د و سی و پێج كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و دووسه‌د و په‌نجا كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و چل و شه‌ش هه‌زار ونۆسه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌.

Back to top button