وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا به توندی دژ به توركیا هاته‌ده‌نگ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست وه‌ردان له كارووباری ناوخۆی لیبیا و ناردنی چه‌كی بۆ ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام توركیا به‌رده‌وانه له ناردنی چه‌ك و میلیشاكانی بۆ لیبیا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش رایده‌گه‌یێنێت ئه‌و كارانه‌ی توركیا جێگای قبول نیه.
فلۆرێنس بارلی، وەزیری بەرگری فڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی لە هیچ گروپێکی چەکداری یاخود دەستوەردانێکی سەربازی لە لیبیا ناکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەستوەردانەکان لە کاروباری لیبیا و سەرپێچییەکان لە بڕیاری قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ لیبیا بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان و دەرئەنجامەکانی کۆنفڕانسی بەرلین بوەستێنرێت.
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، تورکیا بەردەوام چەک و شەڕکەر رەوانەی لیبیا دەکات و جوڵەکانی بە وردییەکی زۆرەوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە چاودێری دەکرێت.
هاوكات ئەوەشی خستەڕو، وڵاتەکەی هەوڵی راگەیاندنی ئاگربەست دەدات لە لیبیا لە رێگەی دانوستانی سیاسی بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی ئەو وڵاتە و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر تیایدا.
جێی ئاماژه‌یه له نۆی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا نیگەرانی وڵاتەکەی لەبارەی جوڵەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەربڕی و پشتگیری وڵاتەکەشی بۆ کۆماری قوبرس دوپاتکردەوە.