بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت وێستگەی كارەبای خەبات دەكەوێتە كار

بڕیارە ئەمڕۆ وێستگەی كارەبای خەبات بكەوێتە كار كە یەكێكە لە وێستگە گرنگەكان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، بەمەیش ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات.

ئەمڕۆ سێ شەممه‌، بڕیارە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بكەوێتە كار .

ئەو كێشە تەكنیكییانەی ماوەی چەندان ساڵ بوو لە چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبادا هەبوو، سەرۆكی حكومەتی هەرێم توانی لە رێی دابینكردنی بودجەیەكی تایبەتەوە بەشێكی زۆریان چارەسەر بكات، لە ماوەی ساڵێكی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا بەكاریان بخەنەوە و بڕی كارەبای بەرهەمهاتوویان زیاد كردەوە.

وێستگەی كارەبای خەبات لە ساڵی 2013دا دەست كرا بە دروستكردنی، بەڵام ئەو پڕۆژەیە بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانەكانی تر لە ساڵی 2013ـەوە وەستابوو، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەت لە ماوەی یەك ساڵدا كارەكانی تەواو بكرێت.

پێشتریش لە سەرەتای ئەم هەفتەیە (رۆژی شەممە 11-7-2020)، مەسرور بارزانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانا، کە 146 کیلۆمەتر درێژە و بە تەواوبوونی، قەرەباڵغی و رووداوەکانی هاتوچۆ لە سلێمانی کەم دەکاتەوە.

Back to top button