حكومەتی هەرێم 500 ملیۆن دیناری قەرزە جۆڕاوجۆڕەكانی لە بازرگانان وەرگرتەوە
د. عەبدولحەكیم خەسرەو سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرای كردووە كە حكومەتی هەرێمی كرودستان دەستی كردووە بە وەرگرتنەوەی قەرزە جۆڕاو جۆڕەكانی”.
حكومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها نزیكەی 500 ملیۆن دیناری قەرزی جۆراوجۆری بازرگانییان وەرگرتووەتەوە، هەروەها دەشلێت”ئەو موڵكانەی وەك گرنتی لە بری قەرزەكان دانراون، ئەگەر نەفرۆشرێن دەبنە موڵكی حكومەت”.
سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئەوەش ئاشكرا دەكات كە بانكەكانی وەزارەتی دارایی تاپۆكانیان ئاگادار كردووەتەوە ئەو موڵكانەی وەك گەرەنتی لە بری قەرزەكان دانراون، ئەگەر خاوەنەكانیان هەر ئامادەنەبوون قەرزەكان بگەڕێننەوە، ئەوا مۆڵكەكانیان دەخرێنە موزایەدەوە. ئەگەر لەوێشدا نەفرۆشرێن، ئەوا دەبنە موڵكی وەزارەتی دارایی”.
د. عەبدولحەكیم خەسرەو ئەوەشی بۆ كەناڵی رووداو ئاشكرا كردووە”وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت كە لای بازرگانانە، وەك باس دەكرێت نزیكەی 800 ملیار دینارە، لەسەر دوو بنەمایە: یەك لە 5ی 5ی 2020 سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد و یەكێک لەو بڕیارانە وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان بوو. دوو پشت بەستنە بە بڕگەی سێسەمی ماددەی 13ی یاسای چاكسازی کە لەو ماددەیەدا باس كراوە پێویستە وەزارەتی دارایی ئەو قەرزانە وەربگرێتەوە.