كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ ئازاری قوڕگ

خواكوڕك

ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە دەبنەھۆی کەمکردنەوەی ھەوکردنی گەروو، بریتیین لە:

*چای: بەھەموو جۆرەکانیەوە، سوودێکی باشی ھەیە بۆ نەھێشتنی ھەوکردنی گەروو، بەھۆی ئەوەی لەتوخمی ھێورکەرەوە پێکھاتووە، لەگەڵ ئەوەیش یارمەتی نەھێشتنی ھەوکردنی گەروو دەدات.

*ھەنگوین: تایبەتمەندییەک لەخۆدەگرێت کە یارمەتی نەھێشتنی کۆکە و ئەفلەوەنزا دەدات، ھەروەھا بەسوودە بۆ نەھێشتنی ھەوکردنی گەروو.

*ئایس کرێم: بەپێچەوانەی بیروبۆچوونەکانی ڕابردوو کە ئایس کرێم دەبێتە ھۆی ھەوکردنی گەروو، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان خواردنە ساردەکان بەتایبەتی ئایس کرێم یارمەتی کەمکردنەوەی ھەوکردنی گەروو دەدات، بۆیە دەتوانن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئایس کرێم بخۆن.

*گێزەری کوڵاو: بەھۆی بوونی پێکھاتەی ڤیتامین A کە بەرگری لەشی مرۆڤ زیاددەکات وادەکات ھەوکردنی ناوچەی گەروویش کەمببێتەوە.

Back to top button