د.لی مێنگ پسپۆری بواری ڤایرۆسناسی:دەلێت ئەگەر چین رێگای لەمن نەگرتبا ئێستا جیهانم لە كۆرۆنا دەپاراست

فۆكس نیوز دیمانەیەكی لەگەڵ دكتۆرە لی مێنگ پسپۆری بواری ڤایرۆسناسی بڵاو كردۆتەوە كە چەند نهێنیەكی تێدا ئاشكرا كردووە و دەلێت، ئەگەر حكومەتی چین رێگای لە دكتۆرەیە نەگرتبا ئێستا ژیانی زۆر كەس لە كۆرۆنا رزگار دەبوو”.

ئەم دكتۆرەیە لە سەرەتای ئەمساڵ چینی بۆ ئەمریكا جێهشتووە” لە دیمانەكەدا دەلێت”ئەمە پەتایەکی زۆر گەورەیە لە جیهان، کاتەکەش زۆر گرنگە، چەند زووتر کۆنتڕۆڵ بکرێت، مردن کەمتر تۆمار دەکرێت. ئەگەر چین رێگای لە من نەگرتایە، شتەکان وەها خراپ نەدەبوون.

هەروەها لەدیمانەكەی دا لەگەڵ فۆكس نیوز دەشلێتحکومەتی چین پێش ئەوەی بە فەرمی پەتاکە رابگەیەنێت، لەبارەی بوونی ڤایرۆسەکە دەیزانی، لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، 40 کەس تووشبووبوون، دەشزانرا کە ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، هەروەها دەشلێت” پزیشکان نەیاندەتوانی هیچ بڵێن، حکومەتی چین زۆر تووندە بەرامبەر ئەوانەی زانیارییەکان ئاشکرا دەکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە، ئاشکراکردنی بەڵگەکان لەسەر چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.

Back to top button