دوو پرۆژە ستراتیژیەكەی حكومەت لە هەولێر و سلێمانی كاریگەری باشی لەسەر بازاری كوردستان هەبووە
دوای دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ستراتیژی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی و پرۆژەی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی كاریگەری زۆری لەسەر بازار هەبووە و هاوڵاتیان دڵخۆشن بەهەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی بەگڕخستنەوەی پرۆژەكان”.
لەو بارەیەوە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی گولیزار رەشید دەلێت”کابینەی نۆیەمی حكومهتى ههرێمى كوردستان سهرهڕاى ئهم ههموو تەحەدییاتەى ڕووبهڕووى بووەتهوه، بهڵام هێشتا له ههوڵى جدییه بۆ بووژاندنهوه هەرێمی کوردستان و خزمهتكردنى هاووڵاتیان، هەروەها دەشلێت” دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەترسیی سلێمانی و بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمیی خەبات لە هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گرنگ و مایەی دڵخۆشیی گەلی کوردستان دادەنێت.
لەبەرامبەر دا هاوڵاتیان پێیان وایە دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارەكانی كوردستان، ئەم دوو هەنگاوە لە جێبەجێ كردنی پرۆژەكانی ستراتیژی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازارەكانی كوردستان دروست دەكات و دەیان هەڵی كاریش لەگەڵ خۆی دەهێنێت”.