توركیا و مسر لە لیبیا لە لێواری جەنگ دان
پەرلەمانی لیبیا داوای لە میسڕ كرد بە ھێز بەشداری ڕزگاركردنی لیبیا بكات و ئاسایشی بپارێزێت لەدەست داگیركاری توركیا”.
لە لایەكی دیكە یەكێتی ئەوروپا دژی توركیا ھاتە سەر ھێڵ و داوای لە توركیا كردووە شەڕ لە لیبیا ڕابگرێت و ھێزەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە”.
حەفتەی پێشتر سەرۆك كۆماری میسڕ پێشوازی لە سەرۆك ھۆزە دیارەكانی لیبیا كردو ئاسایشی لیبیای بە ئاسایشی میسڕ ناوبرد”.
چاودێرانی دۆخەكەش پێیان وایە شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان توركیا و میسڕ یەكێكە لە ئەگەرەكان”.
سەرچاوە: سكای نیوز