لە هەولێر 174 شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنمایەكان خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا داخران

لە راگەیاندراوی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر هاتووە 174 شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنمایەكانی تەندروستی داخران،

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە”لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەک هەفتەدا (174) شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی داخران”.

هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، کە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن ئاگادار دەکەینەوە پابەندبن بە بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەر شوێن و کەس و لایەنێک پابەند نەبێت ڕوو بەڕووی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی شارەکەمان، هەموولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن.

Back to top button