خانمه‌ پیره‌كه‌ خۆی گه‌نج ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

سەرۆكی یانەی یوڤینتۆس رایگه‌یاند ماوه‌ی سه‌ك ساڵه‌خه‌ریكی دیزاین و دارشتنه‌وه‌ی لۆگۆیه‌كی نوێن بۆ یانه‌كه‌ و له‌ ئێستادا به‌ته‌واوی لۆگۆ نوێیه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و نایابترین لۆگۆی ئه‌وروپایه‌.

ئەندریا ئەنێلی سەرۆكی یانەی یوڤینتۆس لەئاهەنگێكدا لەبەردەم دەزگا راگەیاندنەكان گۆڕینی لۆگۆی تیپەكەی راگەیاند و هەر ئەو كاتە لەسەرجەم شوێنەكانی تیپەكە لە یاریگا و تۆڕە كۆمەڵایەتی و ماڵپەری یوڤینتۆس لۆگۆ نوێیەكە بەكارهات.

سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ده‌شڵێت، لۆگۆ كۆنەكە تەنها لەسەر درێسی ئەم وەرزەی یوڤینتۆس دەمێنێت و لە وەرزی نوێ لۆگۆ نوێیەكە بەكاردێت

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو دوای چەند خولەكێك لە راگەیاندنی ، لۆگۆیەكە كەوتە بەر لێشاوی رەخنەی هاندەران و پێیان وابوو لۆگۆ كۆنەكە زۆر لەمەیان باشتر و جوانتربوو.

Back to top button