بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: رێگا بهو هاووڵاتیانه دهدرێـت دهیانهوێت بۆ حالهتی پێویست سهردانی وڵاتی ئێران بكهن
دوای ئهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی ئێران بڵاوبووهوه، به مهبهستی رێگری له بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا كوردستان دهروازه سنوریهكان بهڕووی گهشتیاران داخرا، چاش چوار مانگ له قهدغهی هاتووچۆ بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، جموجوڵی گەشتیاری لە دەروازەكهیان وەستاوە، بەڵام رێگا بە ئەو ھاووڵاتیانە دەدرێت، كە بۆ حاڵەتی پێویست سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەن، ئەمەش بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت.
مەسعوود باتێلی، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگهیاندووه: “ھەر كەسێك لە ھەرێمی كوردستان بیەوێت سەردانی وڵاتی ئێران بكات، بۆ حاڵەتی نەخۆش و پێویست، دەبێ مۆڵەتی رەسمیی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت، ئەو كات رێگەی پێ دەدرێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی ئەو وڵاتە بكات”.
بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ههروهها ئهوهشی راگهیاندووه: “ئەولەوییەت و كاری سەرەكیی ئێمە پاراستنی تەندروستیی گشتییە، ھەموو رێكارە تەندروستییەكانیش بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازەكەدا جێبەجێ دەكرێن، هەروەها رۆژانەش جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامی ھەیە و ھیچ گرفتێكی نییە”.
مەسعوود باتێلی گوتیشی: “ئەوانەی مۆڵەتی رەسمیی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە، دەتوانن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن، لە كاتی گەڕانەوەشیان بە ھەمان شێواز دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و، دواتریش بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێن”.