سۆران عومه‌ر: ده‌ست له‌كاری په‌رله‌مانتاری ههلێدهگرێت و له یاسا راده‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی دادگای هه‌ولێر فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ركرد كه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستی تۆمه‌ت و هه‌واڵی نا راست به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت سكاڵای له دژ تۆمار كراوه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاندووه كه ئیدی ده‌ست له كاری په‌رله‌مانتاری هه‌ڵده‌گرێت و ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر له سلێمانی ده‌مێنێته‌وه.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتار كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندووه كه سبه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆ له نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات، نووسه‌رێكیش ده‌نووسێت سۆران عومه‌ر ده‌یه‌وێت له یاسا رابكات و له سلێمانی بمێنێته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له نزیكه‌كانی سۆران عومه‌ری زانیووه كه ناوبراو نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر جارێكی دیكه به هۆی ئه‌و داوایه‌یی دادگای هه‌ولێر بڕیاره كه‌سێكی دیكه بخرێته شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ