توركیا سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێی بۆردوومانكرد
دوای ئه‌وه‌ی توركیا سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند و رۆژانه به‌رده‌وام ناوچه سنوریه‌كانی باشوری كوردستان بۆردوومان ده‌كات به بیانووی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا سەنتەری ناحیەی كانی ماسیان بۆردومان كرد و بەڕێوەبەری ناحیەكەش هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.
سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ له باره‌ی بۆردوومانه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رایگەیاند، تۆپخانەكانی توركیا سەنتەری ناحیەكەیان بۆردومان كرد و چەند گوللـە تۆپێك لە دووری تەنیا 100 مەتر لە بینایەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە كەوتنە خوارەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ گوتیشی: ئەمە یەكەم جارە سەنتەری ناحیەكە لەلایەن توركیاوە بكرێتە ئامانج و بەهۆی ئەو بۆردومانە ترس و دڵەڕاوكێ لەناو دانیشتوانی ناحیەكە بڵاوبووەتەوە.