زیانەکانی گۆشتی سوور لەوە ترسناکترە کە بیستووتە!

زۆر خواردنی گۆشتی سوور، لە تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار نزیکت دەکاتەوە، بۆیەش پێویستە ئاگەدار بیت و ھەموو ڕۆژێک نەیخۆیت.

ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، ئەو کەسانەی گیاخۆرن تەمەنیان لە گۆشت خۆرەکان درێژترە و ھەروەھا لەوانیش تەندروستییان باشترە، چونکە زۆر خواردن گۆشتی سوور چەند زیانێکی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

هەروەها بڵاویکردۆتەوە، زیانەکانی گۆشتی سوور خراوەتەڕوو، کە لە کاتی زۆر خواردنی گۆشتی سوور لەم زیانانە نزیک دەبیتەوە، ئەوانیش بریتین لە:

– ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاتر دەبێت.
– تووشی ڕەقبوونی دەماری خوێنت دەکات.
– ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی شەکرە زیاتر دەبێت.
– ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی زەھایمەر “بیرچوونەوە” زیاتر دەبێت.

لەبەر ئەم ھۆکارانەی سەرەوەش، شارەزەیان و دکتۆرانی بواری تەندروستی بەردەوام ئامۆژگاری ھەموو کەسێک دەکەن لە زۆر خواردنی گۆشتی سوور دوور بکەنەوە.

Back to top button