لێدوانێكی بارتۆمیۆ لەسەر داهاتووی کیکی سیتین هاندەرانی بارسێلۆنا تووشی شۆك دەبن

لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت، ئەم وەرزە زۆر نائاساییە و کیکی سیتین هەر ڕاهێنەری ئێمە دەبێت، من لەگەڵ سیتین لە ماڵەکەی بەیەکەوە قسەمان کردوە، بۆ ئەوەی داهاتووی یارییەکانی ئەم وەرزە و پلانی وەرزی داهاتووش بزانم، چونکە ئەو ڕاهێنەر دەبێت، بۆیە حەز دەکەم بزانم چی لە مێشکی کیکی سیتین هەیە و ئەو بیر لە چی دەکاتەوە پلانی بۆ وەرزی داهاتوو چییە.

دەربارەی گرێبەستەکانی نێیمار و لاوتارۆ مارتینێز وکۆتینیۆ بارتۆمیۆ دەڵێت ” نێیمار یاریزانی پاریس سان جێرمانە و پێم وانیە ئەوان هیچ گۆڕینەوە یان گرێبەستێکی گونجاو قبوول دەکەن، دەربارەی مارتینێزیش ئێمە بە بەردەوامی لەگەڵ ئینتەر میلان لە خەتین و تا ئێستاش لە حاڵەتی شیکردنەوەی بارودۆخەکە داین، سەبارەت بە کۆتینیۆ پێم وایە ئەو یاریزانێکی گەورەیە و بەخت یاوەری نەبووە، کارمان لەگەڵی ماوە.

لەکۆتاییدا سەبارەت بە مێسی و دەنگۆی ڕۆیشتنی بارتۆمیۆی سەرۆکی بارسێلۆنا گوتی ” مێسی بارسا بەجێ ناهێڵێت و هەمووان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەو تا کۆتایی کاروانەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا دەمێنێتەوە و لەو ڕووەوە من زۆر متمانەم بە قسەکەم هەیە.

Back to top button