دۆناڵد ترەمپ: لە ئێستاوە هۆنگ کۆنگ هەمان مامەڵەی چینی لەگەڵدا دەکرێت
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەمموز ڕایگەیاند، پرۆژەياسايەك و مەرسومێكی سەرۆكايەتيم واژۆ كرد كە چين بە بەرپرس دەزانێت لە بەرانبەر سياسەتی فشار خستنە سەر دانیشتوانی هۆنك كۆنگ.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، مەرسومێكم واژۆو كرد كە كۆتايى بەو تايبەتمەندييانە دەهێنێت كە داومانە بە هۆنك كۆنگ. لەئێستاوە هۆنك كۆنگ هەمان مامەڵەى چينى لەگەڵ دەكرێت و هيچ تايبەتمەندييەك و مامەڵەيەكى تايبەتى ئابووریى نابێت.
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بەهۆى ياساى ئاسايشى نيشتمانیی كە بەسەر ناوچەی کارگێڕی تایبەتی هۆنگ کۆنگ سەربە چین سەپێنراوە، پرۆژە ياسايەكى پەسەند كرد كە چين بە بەرپرس دەزانێت و مەرسومێكى سەرۆكايەتى دەربارەى هەڵگرتنى تايبەتمەندييەكانى سەر هۆنك كۆنگ واژۆ كرد.