ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تهموز، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەری کۆبوونەوەکەش پرسی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمساڵ و ساغکردنەوە و بەبازاڕکردنیان دەبێت.
ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان به دهزگا میدیاییهكانی راگهیاندووه، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەبێت و تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمساڵ دەبێت.
ئایدن مەعروف زیاتر دهڵێ، لەبەرئەوەی کێشەی ساغنەبوونەوەی بەرهەمی جووتیاران ئەمساڵ ناڕەزاییەکی زۆری جووتیارانی لێکەوتەوە، بۆیە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا یەکێک لە تەوەرە گرنگەکان ئەو پرسە دەبێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، دەستپێکردنی جێبەجێکردنی یاسای ڕێکخستنی مافی دەستکاریکردنی زەوی و زار، هەروەها دوو ڕەشنووسی تایبەت بە یاسای چاکسازی گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.