ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین قوسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئێستادا پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین قوسوڵخانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌بات و ماتیاس میتمان كونسوڵی گشتی پێشووی ئەمریكا لە هەولێر، نەخشەی پرۆژەی دروستكردنی باڵەخانەی ئەمریكا لە هەولێر رادەستی پارێزگاری ئه‌و شاره‌ كردووه‌.

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1991 كه‌ ئه‌وكات ئه‌مریكا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه‌.

دروستكردنی بینای كونسوڵخانە لە هەولێر لەلایەن ئەمریكاوە بەو قەبارەیە دەبێتە دووەم گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی ئەمریكا لە دەرەوەی وڵات. ئەویش دوای بینای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كە لەسەر رووبەری 42 هێكتار (420 هەزار مەتری دووجا) دروستكراوە و گەورەترین باڵیۆزخانەیە لە جیهاندا.

ئەمریكا بۆ یه‌كه‌مجار لە شوباتی 2007 نووسینگەی دیپلۆماسی خۆی لە هەولێری پایته‌ختی كوردستان كردەوە، و دواتر لە ساڵی 2011 ئاستی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ كونسوڵخانەی گشتی بەرزكردەوە، به‌مه‌ش گره‌نتیه‌كی زیاتری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌سه‌به‌ركرا.

Back to top button